کوردستانی
پارتى چۆن له شنگال هه‌ڵهات ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتى به 11 هه‌زار پێشمه‌رگه‌وه له شنگال هه‌ڵهات و كاره‌ساتى شه‌نگال دروستبوو.
غەیاس سورچی، کارگێڕی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی رایگه‌یاند "پێشمەرگەکانی یەکێتی بەو هێزە کەمەی لەشەنگال بوون، توانییان بەرگرییەکی زۆر لە داگیرکردنی قەزاکە بکەن له‌كاتى هاتنى داعش بۆ ناوچه‌كه".
گوتیشى "پارتی لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە 11 هەزار پێشمەرگەیان لەشنگال و دەوروبەری هەبوون هەڵهاتن و ئه‌و كاره‌ساته دروستبوو كه به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان هات".
وتیشى "لەیەکەم رۆژی داگیرکردنی شنگال کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەخوێنی چوار پێشمەرگەی داگیرکرا، هاوکات لەبەرگریکردنی چیای شەنگالەوە تا ئازادکردنی، یەکێتی 111 شەهیدی داوە، ئەمە لەکاتێکدا چەندین هێزی دیکە هەبوون تەنها فریای هەڵهاتن دەکەوتن".