کوردستانی
حكومه‌تى هه‌رێم تیكتۆتى دانا و خه‌ڵكیش گاڵته‌ى پێده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، هه‌ستاون به دانانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیكتۆك و داواش له هاوڵاتییان ده‌كات فۆڵۆیان بكات.
فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاریی ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه "ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم بووه‌ته خاوه‌نى په‌ڕه‌ى تیكتۆك و له‌وێ ڤیدیۆى و چالاكییه‌كانیان داده‌نێن".
ئه‌و بڵاوكراوه‌یه هه‌ر زوو له‌ناو خه‌ڵك بڵاوبووه‌وه و به كارێكى گاڵته‌ئامێزى داده‌نێن و پێیان وایه حكومه‌ت ئیشى نه‌ماوه و ده‌ستى داوه‌ته تیكتۆكردن.
سامان ره‌حیم نوسیویه‌تى "كارى حكومه‌ت له پرۆژه و خزمه‌تگوزارى و خزمه‌تكردنه‌وه بۆ تیكتۆك بچوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ى حكومه‌ت ده‌یكات دیاره له بێ ئیشییه".
وتوشیه‌تى "تیكتۆك له دنیادا بۆ ئه‌وانه‌یه كه بێ ئیشن دیاره حكومه‌تیش هه‌مان رێى ئه‌وانه‌ى گرتووه".