کوردستانی
بارزانى ده‌یه‌وێت پارێزگارى كه‌ركوك بداته‌وه به عه‌ره‌ب
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ خه‌میس خه‌نجه‌ر و به‌ره‌ى توركمانى و عه‌ره‌به له پیرمام كۆبووه‌ته‌وه.
مه‌سعود بارزانى، له‌گه‌ڵ كوتله‌ى هاوبەشی عەرەبی و توركمانیی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و ژمارەیەك پارلەمانتار و سەركردەی عیراقى بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر كۆبوونه‌وه‌ى كردووه.
به راى چاودێرانى سیاسى بارزانى نیازى هه‌یه پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك به ڕێككه‌وتنێك بداته‌وه به عه‌ره‌ب له‌كاتێكدا ئه‌وان ده‌یانوت ئه‌گه‌ر بچینه‌وه كه‌ركوك كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتى عه‌ره‌ب ده‌هێنین.
ئامانج جه‌میل، چاودێرىس سیاسى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بارزانى به‌رده‌وام پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه‌ركوك له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه داگیركراوه و بچنه‌وه كه‌ركوك كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتى عه‌ره‌ب ده‌هێنن".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى توركمانى و عه‌ره‌بى خوێندنه‌وه‌ى باشى نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ى نیازى ئه‌وه‌یان هه‌بێت پارێزگارى كه‌ركوك بده‌نه‌وه به عه‌ره‌ب".