کوردستانی
بەڵێندەران دەیانەوێت روو لە بەغدا بكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە مەبەستی خەرجكردنی پارەكانیان لە بانكەكانی هەرێمدا بەشێك لە بەڵێندەرانی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دەڵێن، ئەگەر داواكاریەكانیان جێبەجێ نەكرێت لە رێگەی بەغدادەوە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانیان دەدەن.
كاروان حسێن، نوێنەری بەڵێندەرانی ناڕازی راگەیاند "ئێمە وەك بەڵێندەران پێشینەمان وەرگرتوە و لەسەر حسابەكەمانە، بەڵام ناتوانین بە پارە وەریگرین یان بۆ پرۆژەی تر بەكاری بهێنین یان بیگوازینەوە بۆ حسابی تر ئەوەش بە تەواوی دەستی بەستوون.
وتیشی "بەهۆی ئەوەی ناتوانن پارەكانیان راكێشن، ناتوانن هیچ پرۆژەیەك جێبەجێ بكەن، چونكە ئەنجامدانی هەر پرۆژەیەك پێویستی بە پارەی كاش هەیە كە ئەوان هەیانە و حكومەت لێی زەوت كردوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "چاوەڕێ دەكەن حكومەتی هەرێم كێشەكانیان چارەسەر بكات، ئەگەر نەكرا ئەوا روو لە بەغدا دەكەن و رێگای دیكە دەگرنەبەر".
باسی لەوەشكرد "هەندێك لە پرۆژەكان 90%یان تەواوبوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناتوانن پارەكانیان رابكێشن، توانای تەواوكردنی پرۆژەكانیان نییە و لەبەر ئەوەش پرۆژەكان بە تەواوی وەستاون".
ئ.پ