کوردستانی

كۆمپانیایەكی گرنگ كارەكانى رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمپانیایەكی گرنگ كارەكانى رادەگرێت
مەودا میدیا-

بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە كۆمپانیای پاككەرەوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە كارەكانی رادەگرێت سەرۆكی شارەوانیش دەڵێت، پێویستە هاوڵاتیان پابەندنی رێنماییەكان بن.

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند" بەهۆی ئەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دراوە و رێگە بە هیچ جۆرە چالاكی و هاتووچۆیەك نادرێت، لە سبەینێوە كۆمپانیای پاككەرەوەی كۆڵان و بازاڕ و گەڕەكان كارەكانیان رادەگرن".

ئاماژەی بەوەشكرد "لە رۆژی یەكشەممەوە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر ناو شاری هەڵەبجە و ئەو شوێنانەی ئەو كۆمپانیایە پاكی دەكاتەوە كارەكانی رادەگیرێت".

وتیشی "پێویستە هاوڵاتییان ئەو دوو رۆژە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن و چاوەڕێ بكەن تا ئەو كاتەی كۆمپانیاكە دەست بەكارەكانی دەكاتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان