کوردستانی

لێپرسینەوە لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێپرسینەوە لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان دەستیپێكرد


مەودا میدیا-
دوای بڕیارێكی پارێزگاری هەولێر، چەند رێكارێك بەرامبەر خاوەن موەلیدەكان ئەهلییەكانی ئەو شارە گیراوەتەبەر و سزاكانیش تا ئاستی لێوەرگرتنەوەی موەلیدەكان دەڕوات. 

خۆران خۆرانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر رایگەیاند " دوای بڕیارەكەی پارێزگاری هەولێر، سەردانەكانمان چڕكردوونەتەوە و تا ئێستاش 14 سەردانمان بۆ لای موەلیدەكان ئەنجامداوە، كە بەشێكیان كەموكورتییان هەبووە خاوەنەكانیان ئاگاداركراونەتەوە كە بە دووبارەبوونەوەیان سزا دەدرێن". 

وتیشی "لابردنی فلتەر و كردنەوەی رادێتەر سەرپێچییە لە رێكارەكان و ئەوەش لە لایەن هەندێك لە خاوەن موەلیدەكانی شارەكەوە ئەنجامدراوە و بەو هۆیەوە موەلێدەكانیان وەك موەلیدەكانی تر بە بێدەنگی نەماونەتەوە".  

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "یەك هەفتە مۆڵەتیان بە خاوەن موەلیدەكان داوە دوای ئەو ماوەیەش  هەركەس رێكارەكان جێبەجێ نەكات، سزای ماددی دەدرێت و سزاكانیش تا ئاستی لێوەرگرتنەوەی موەلیدەكان دەڕوات".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان