کوردستانی

گواستنەوەی كارتی زانیاری راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گواستنەوەی كارتی زانیاری راگیرا


مەودا میدیا-
بەهۆی نزیكبوونەوەی دەنگۆی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و زۆری داواكاری هاوڵاتییان بۆ گۆڕینی كارتی زانیاری، گواستنەوەی كارتی زانیاری لە نێوان شار و قەزا و ناحییەكان راگیرا. 

عەقید ئازاد ئیبراهیم، لێپرسراوی بەشی كارتی نیشتمانی پێباز بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان داوای گوستنەوەی كارتی زانیاری دەكەن لە نێوان شار و قەزا و ناحییەكانی هەرێمی كوردستان ، بۆیە بە بڕیارێك ئەو گواستنەوەیە راگیراوە". 

وتیشی "هۆكاری ئەو داواكارییە زۆرەی هاوڵاتییان بۆ گوستنەوەی كارتی زانیاری بۆ زیاتر گەرمبوونی دەنگۆی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەگەڕێتەوە، چونكە روونە كە زەوی لە هەندێك شار و شارۆچكە نرخی گرانترە و لە هەندێكی تریش كەمترە، بۆیە هاوڵاتییان دەیانەوێت پێش ئەو كاتە كارتی زانیاری بگوازنەوە ئەو شوێنانەی كە زەوی تیایدا گرانترە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "راگرتنی گواستنەوەی كارتی زانیاری بۆ كاتێكی نادیارە و ئاماژە بۆ كاتی كۆتاییهاتنی بڕیارەكە نەكراوە". 
ئ.پ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان