کوردستانی
دەرفەتی خوێندن لە زانكۆكان بۆ سەرجەم خوێندكاران دەڕەخسێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ ئەمساڵ تەواوی توانای زانكۆكانی هەرێم دەخاتەگەڕ بۆئەوەی زۆرترین ژمارەی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند " تەواوی توانای زانكۆكانیان خستووەتەگەڕ بۆ وەرگرتنی خوێندكاران و رەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ سەرجەم خوێندكاران بەبێ جیاوازی بۆئەوەی زۆرترین ژمارەی خوێندكار وەربگرن".
وتیشی "لە سەرجەم زانكۆكانی هەرێم ئامادەكارییەكانیان بۆ وەرگرتنی خوێندكاران دەستیپێكردووە، بەڵام 165 بەش لە زانكۆكان وەك پێویست خوێندكاریان بۆ نەڕۆشتووە، بۆیە پێدەچێت ئەو بەشانە دابخەن كە خزمەت بە ئاییندەی خوێندكاران ناكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لە رابردوودا مانگانە زیاتر لە 7 ملیار دینار بۆ دەرماڵەی خوێندكاران خەرج كراوە، بەڵام چەند مانگێك بەهۆی نەبوونی نەختینەوە ئەو دەرماڵەیە نەدراوە".
ئ.پ