کوردستانی
نزیكەی نیوەی دانیشتووانی هەولێر بێئاو دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی شكانی بۆری لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ، 40%ی دانیشتووانی هەولێر بۆ ماوەی 34 كاتژمێر بێئاو دەبن.
لە راگەیەنراوێكدا پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، دوای چاككردنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز سێ هێشتاش نەدەتوانرا پڕۆژەكە بە توانای خۆی كاربكات، چونكە دەبوایە پێنج پەمپ كاربكات كە توانای هەر یەكەیان دوو هەزار مەتر سێجا ئاوە لە كاتژمێرێكدا، بەڵام بەناچاری كرابوو بە چوار پەمپ، بەمشێوەیەش وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ 20%ی توانای خۆی لەدەستدابوو.
پارێزگای هەولێر دەشڵێت "لە ئێستادا بەهۆی كاركردن لە بەستنەوەی هێڵی نوێی پرۆژەكە بەیەكترەوە، لە كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەوە بۆ ماوەی 34 كاتژمێر پرۆژەكە رادەوەستێت، داواش لە هاوڵاتییان دەكات لە ئێستاوە دەست بە ئاوەوە بگرن.
ئ.پ