کوردستانی
كارگه‌یه‌ك به 240 ملیۆن دینار غه‌رامه‌كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كارگه‌یه‌كى چیمه‌نتۆ له سنورى كه‌ركوك به‌هۆى پیسكردنى ژینگه و هه‌وا به سه‌دان ملیۆن دینار غه‌رامه‌كرا.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق بڵاویكرده‌وه "کارگەی چیمەنتۆی لەیلان لەسەر دوکەڵەکەی کەبڵاوی دەکاتەوه به هه‌وادا، پاش ئاگادارکردنەوە پابەند نەبووە و سزادراوه".
باسى له‌وه‌شكردووه "ئه‌و كارگه‌یه غەرامەکرا بە 241 ملیۆن دینار هەر پابەند نەبووە، دواجار دراوه به‌دادگا".
له سنورى پاریزگارى هه‌ولێر و سلێمانیش ده‌یان كارگه و پاڵاوگه‌ى نایاسایی هه‌یه كه هه‌وای پیس ده‌كه‌نه ژینگه و تا ئێستا سزانه‌دراون.