کوردستانی
گۆیژه ده‌كرێته پرۆژه‌ى گه‌شتیاری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، شاخى گۆیژه ده‌كرێته پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاری.
له راگه‌یه‌ندراوێكى گه‌شتوگوزارى سلێمانى هاتووه "بە پێویستی دەزانین هەموولایەک ئاگادار بکەینەوە لەوەی کە شاخی گۆیژە ناکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبوون".
باس له‌وه‌شكراوه "بەپێی بەرنامەیەکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی، لە ساڵانی رابردوو لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندراوە بۆ ئامادەکردنی نەخشەی گەشتیاریی شاخی گۆیژە، کە بکرێتە چەند زۆنێکی گەشتیاری و چەندین چالاکی گەشتیاری مۆدێرن و هەمەجۆر لەخۆبگرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "نەخشەکە پێشنیارکراوە و نێردراوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا کاری پێویستی لەسەر بکرێت بۆ پەسەندکردنی".
ع