کوردستانی
ئه‌م پرۆژانه له سلێمانى جێبه‌جێده‌كرێن "پرۆژه‌كان گرنگن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، له چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، ره‌زامه‌ندیدا له سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ نۆ پرۆژه‌ى سنوورى پارێگاى سلێمانى.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ى ئابى 2024، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه "له چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، ره‌زامه‌ندیی له سه‌ر خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌ك درا بۆ جێبه‌جێكردنی نۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواره‌كانی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ئاو و شه‌قام و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی".
به‌پێی فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌و گوژمانه له سه‌ر رێژه‌ی 15% و 17% و 100%ی داهاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانییه و بۆ ئه‌م پرۆژانه‌ی خواره‌وه بڕیاری خه‌رجكردنیان دراوه:
گوژمه‌ی 15،524،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له سنووری شاره‌وانیی سیته‌ك.
گوژمه‌ی 69،999،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاككردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی له سنووری شاره‌وانیی پێنجوێن.
گوژمه‌ی 429،390،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه له قه‌ره‌تۆغان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.
گوژمه‌ی 10،166،000 دینار بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵخاڵان له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
گوژمه‌ی 59،700،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنی قیری خراپبووی شه‌قامی سه‌ره‌كی له پێنجوێن له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی پێنجوێن.
گوژمه‌ی 86،246،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی راكێشانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی كانی گۆمه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.
گوژمه‌ی 29،458،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه قیرانه‌ی كه تێكچوونه له شه‌قامه‌كانی پیره‌مه‌گروون له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
گوژمه‌ی 15،380،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كی به‌ری ماڵان له قه‌زای چوارتا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
گوژمه‌ی 432،479،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی گوندی بابان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.
پ ح ع