کوردستانی

به‌ڵێنده‌ران گردبوونه‌وه‌ و بێزاربوون له‌ چاوه‌ڕوانى كردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ڵێنده‌ران گردبوونه‌وه‌ و بێزاربوون له‌ چاوه‌ڕوانى كردن

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ به‌رده‌م بانكى هه‌رێم له‌ سلێمانى ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڵێنده‌ران گردبوونه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن، پاره‌ى ئه‌و ئیشوكارانه‌یان بۆخه‌رج بكرێت كه‌ ته‌واویان كردووه‌ و ده‌ڵێن "له‌ 2016ه‌وه‌ چه‌كه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌".

بێستون عوسمان، یه‌كێك له‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ى گردبوونه‌ته‌وه‌ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "كێشه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه‌ ئیشو كاره‌كه‌یان ته‌واو كردووه‌ و پاره‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 500 به‌ڵێنده‌ره‌".

وتیشى "له‌ ساڵه‌كانى 2014 و 2015 و 2016 كاره‌كانى خۆیان ته‌واو كردووه‌ و له‌ 2016ه‌وه‌ چه‌كى پاره‌یان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێسستا پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "چه‌ندینجار داوا ده‌كه‌ن و بیانووى حكومه‌ت بۆپێنه‌دانی پاره‌، قه‌یرانى دارایی و نه‌بوونى پاره‌یه‌ له‌ بانكه‌كان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان