کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسهنامهیهك ئاڕاستهى عومهرى سهید عهلى دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان به بۆنهى کۆچی دوایی ھاوسەرهكهیهوه پرسەنامەیەک ئاڕاستەى عومەر سەید عەلی دهكات و دهڵێت "خاتوو نازەنین، نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگر بوو، لە قۆناغە سەختەکانی خەباتدا بەشداریی چالاکانەی لە شۆڕش و بەرگریکردن لەمافەکانی کورددا کردووە".
دەقی پرسەنامەکە:
برای بەڕێزم کاک عومەر سەید عەلی
بەڕێزان لە بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەر عەبابەکر کەریم
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نازەنین عەبابەکر) ھاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو دەکەین و ھاوبەشی ماتەمتانین.
خاتوو نازەنین، جگە لەوەی لە بنەماڵەیەکی دیاری باڵەکایەتی و چۆمان بوو، نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگر بوو، لە قۆناغە سەختەکانی خەباتدا ھاوشانی بەڕێزتان مایەوە و بەشداریی چالاکانەی لە شۆڕش و بەرگریکردن لەمافەکانی کورددا کرد.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پ ح ع