کوردستانی

مژده‌یه‌ك ده‌درێته‌ ئه‌م ماڵانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژده‌یه‌ك ده‌درێته‌ ئه‌م ماڵانه‌

مه‌ودا میدیا-

ژماره‌یه‌ك خانوو له‌ گه‌ڕه‌كى حه‌مرینى شارى كه‌لار به‌ر ماسته‌رپلان ده‌كه‌وێت و ده‌روخێندرێن، سه‌رۆكى شاره‌وانیى كه‌لاریش رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌موو ئه‌و خانووانه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ و له‌ نزیكترین كاتدا كۆتایی به‌و گرفته‌ دێت".

ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌شێكى زۆرى ئه‌و ماڵانه‌ قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ى هه‌ر له‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌ زه‌وى هه‌بووه‌ و زه‌وییان پێدراوه‌".

وتیشى "داواى كوژانه‌وه‌ى چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌كیان كردووه‌ هه‌ر له‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌، ئه‌ویش رێكاره‌كانى ته‌واو بووه‌ و نه‌خشه‌ى رێكخراوه‌، ته‌نها جووتیاره‌كان ماوه‌ قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه‌، كه‌ قه‌ره‌بوو كرانه‌وه‌ ئیتر ئه‌وانیش گرفتێكى ئه‌وتۆیان نامێنێت"..

ناوبراو، روونیشیكرده‌وه‌ " هه‌موو ئه‌و خانووانه‌ى به‌ر خزمه‌تگوزاریى شاره‌وانى ده‌كه‌وێت به‌پێى یاسا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ و ماوه‌كه‌شى زۆرى نه‌ماوه‌، له‌ نزیكترین كاتدا ئه‌نجام ده‌درێت".

 پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان