کوردستانی

گه‌نجێكى كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ سێداره‌ درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌نجێكى كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ سێداره‌ درا

مه‌ودا میدیا-

رەزا رەسایی، بەندکراوی سیاسی و ده‌ستگیركراوى بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ سێداره‌ درا.

رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌ " لەسێدارەدانی ره‌زا ره‌سایی، به‌بێده‌نگى و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى بووه‌".

ناوبراو پێش ساڵێك به‌ تۆمه‌تى به‌شداریكردن له‌ بزووتنه‌وه‌ى ژن، ژیان، ئازادى ده‌ستگیركرابوو، ته‌مه‌نى 34 ساڵه‌ و خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشانه‌.

لە دادنامەکەی دیوانی باڵای وڵاتدا هاتووه‌، جێبەجێکردنی سزاى لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە بەستراوەتە بە ره‌زامه‌ندى ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان