کوردستانی
هه‌رێمى كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كرێت له تیرۆركردنى ئیسماعیل هه‌نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندى باش له نێوان ئێران و هەرێمى كوردستان هه‌یه و هەرگیز دوژمنان و نەیاران ناتوانن كێشه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بكه‌ن.
نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان له تاران رایگه‌یاند "ئامانج لە تیرۆری ئیسماعیل هەنییە لەناوبردنی ئەو کەسە و پێگەکەی بوو، بەڵام بەدڵنیاییەوە کەسێکی دیکە جێگای ئەو دەگرێتەوە".
باسى له‌وه‌شكردوه " هەندێک لایەن هەوڵیان دا کە لە پرسی تیرۆری ئیسماعیل هەنییە کە لە تاران رووی دا هه‌رێمى كوردستانى پێ تۆمه‌تبار بكه‌ن و گومانى ئه‌وه باس ده‌كه‌ن كه ئه‌و موشه‌كه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئاراسته‌كرابێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ماوەیەک لەمەوپێش بینیمان کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمى كوردستان، بە گەرموگوڕی لە تاران پێشوازی لێ‌کرا و تاران و هەولێر په‌یوەندییەکی باشیان هەیە ،به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندى هه‌رێم و تاران تێكبده‌ن".
ع