کوردستانی

پاڵاوگه‌كانى سلێمانى مه‌ترسییان له‌سه‌ر ژینگه‌ى سنوره‌كه‌ دروستكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاڵاوگه‌كانى سلێمانى مه‌ترسییان له‌سه‌ر ژینگه‌ى سنوره‌كه‌ دروستكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پاڵاوگه‌ نایاساییانه‌ى سلێمانى مه‌ترسییان له‌سه‌ر ژینگه‌ى سنوره‌كه‌ دروستكردووه‌ و پێویسته‌ دابخرێن.

كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ سنورى سلێمانى زیاتر له‌ 20 پاڵاوگه‌ى نایاسایی بوونى هه‌یه‌ و تا ئێستا دانه‌خراون".

وتیشى "بوونى پاڵاوگه‌ى نایاسایی كاریگه‌ریی خراپى له‌سه‌ر دۆخى ژینگه‌ و هه‌وا و ته‌ندروستیی هاوڵاتییانیش هه‌یه‌ و پێویسته‌ دابخرێن چونكه‌ مه‌ترسیدارن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هیچ هه‌وڵێك نییه‌ بۆ داخستنیان، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌بووه‌ كه‌ دابخرێن".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان