کوردستانی
بێ ئاوى خه‌ڵكى هه‌ولێرى برده سه‌ر شه‌قام
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جارێكى تر هاوڵاتییانى گه‌ڕه‌كى رۆشنبیری شارى هه‌ولێر به‌هۆى بێ ئاویه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ساڵانه له وه‌رزى هاوین، چه‌ندین گه‌ڕه‌كى شارى هه‌ولێر رووبه‌ڕووى بێ ئاوى ده‌بنه‌وه له‌وانه‌ش گه‌ڕه‌كه‌ى هه‌ولێرى نوێ و رۆشنبیر و سه‌یداوه و چه‌ندین گه‌ڕه‌كى تر، به چه‌ند رۆژێكیش ئاویان بۆ هه‌ڵناكرێت و تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئازاد عومه‌ر، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "گرفتى دانیشتوانى گه‌ڕه‌كى رۆشنبر ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌كه ئاویان نییه و رووبه‌ڕووى كێشه بوونه‌ته‌وه و چه‌ند كه‌سێكیش ده‌ستوه‌ردانیان له‌و بابه‌ته كردووه و به‌هۆیه‌وه ئاو بۆ هاوڵاتییان هه‌ڵناكرێت".
وتیشى "به هه‌فته ئاوى خواردنه‌وه بۆ خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه هه‌ڵناكرێت، ماڵى وا هه‌یه ناتوانێت به‌رده‌وام ئاو بكڕێت".