کوردستانی

سه‌عدى پیره‌: پارێزگارى كه‌ركوك مافى یه‌كێتییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌عدى پیره‌: پارێزگارى كه‌ركوك مافى یه‌كێتییه‌

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند، نابێت لەسەر پرسی کەرکوک ناکۆک بین، ده‌شڵێت، یه‌كێتى مافى خۆیه‌تى پارێزگارى كه‌ركوك وه‌ربگرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند "پێویستە یەکێتی و پارتی لەسەر بابەتی کەرکوک بگەنە ئەنجام و دەبێت پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنرێت".

وتیشى "ساڵانێکی زۆرە لایەنی عەرەبی بە ناحەق پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بەڕێوەدەبەن، لایەنە کوردییەکان لەگەڵ نەیارەکان کۆدەبنەوە بەڵام لەگەڵ یەکتر کۆنابنەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نابێت لەوە زیاتر تەعریبکاران رێنیشاندەری کورد بن، بەپێی دەستکەوتی هەڵبژاردن یەکێتی مافی ئەوەی هەیە پارێزگاری کەرکوک دیاری بکات".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان