کوردستانی

هه‌فته‌ى داهاتوو ناوى كارمه‌ندى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان ئاشكرا ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌فته‌ى داهاتوو ناوى كارمه‌ندى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان ئاشكرا ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێكى پەرلەمانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنى عیراق نزیکەی دوو ملیۆن و 900 هەزار هاوڵاتیی هەرێم مافی دەنگدانی هەیە.

نەرمین معروف ئەندامی پەرلەمانی عیرا بڵاویكردووه‌ "ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ لە 173 ناوەندی تۆمارکردن و زیاتر لە 
هه‌زار و 260 ناوەندی دەنگدان و زیاتر لە 6 هه‌زار و 300 وێستگەن".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان و بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کۆمسیۆن بانگێشتنامەی ئاراستەی زیاتر لە 220 رێکخراو و دامەزراوەی نێودەولەتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کردووە جگە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێری قەوارە سیاسییەکان بەمەبەستی بەدیهێنانی شەفافیەت لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا".

هه‌روه‌ها "چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان بەڕێوەبچێت و تیروپشک بۆ ژمارەی ئەو بەربژێر و قەوارە سیاسیانە ئەنجامبدرێت کە پێشتر ژمارەیان وەرنەگرتووە، هەروەها ناوی کارمەندانی رۆژی دەنگدان ئاشکرابکرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان