کوردستانی

کەسێک دەستگیركرا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆى لە ژنان کردبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک دەستگیركرا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆى لە ژنان کردبوو

مەودا میدیا-

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەچەند ژنێک كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە "دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە چاودێری خرایە سەر كەسێك بەگومانی ئەوەی كە لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە هەڕەشەی  بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەژنان دەكات".

"پاش لێكۆڵینەوەكان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن یەکێک لەژنەکانەوە كە لەبەرامبەر پێدانی بڕێك پارە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لێكردووە، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر موبایلی تایبەتی تۆمەتباردا".

باس لەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (م، ع، س) لەدایكبووی 1974 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن راگیراوەو دانی ناوە بەوەدا کە لەژێر ناوی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی پەیوەندی لەگەڵ  چەند ژنێک دروستكردووەو هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لێكردون، ئەگەر پارەو ئاڵتونی نەدەنێ‌".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان