کوردستانی
رەزامەندی درا لە سەر چەند بابەتێكی گرنگی پەیوەست بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەوانیی سلێمانی رایدهگهیهنێت "ئهمڕۆ چەند بابەتێكی گرنگیان پەیوەست بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران تاوتوێكرد و رەزامەندی درا لە سەر هەمواركردنەوە و فراوانكردنی ماستەرپلانی شارەوانیی سلێمانی كە بۆ ئێستای شار و دانیشتووانی سلێمانی زۆر گرنگە".
رەزامەندیدا لەسەر هەمواركردنەوە و فراوانكردنی ماستەرپلانی شارەوانیی سلێمانی و دەشڵێت، "ئەو هەنگاوە بۆ ئێستای شار و دانیشتووانی سلێمانی زۆر گرنگە بەو پێیەی كە پێویستە خزمەتگوزاریی بە هەموو سێكتەرەكانییەوە لە سنووری ماستەرپلانی شارەوانیی سلێمانی زیاتربكرێت و دابینكردنی زەویی پێویست كە بڕیارە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشبكرێت".
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی له راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووه "ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا و چەند بابەتێكی گرنگیان پەیوەست بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران تاوتوێكرد".
راشیگهیاندووه "لە كۆبوونەوەكەدا رەزامەندی درا لەسەر هەمواركردنەوە و فراوانكردنی ماستەرپلانی شارەوانیی سلێمانی كە بۆ ئێستای شار و دانیشتووانی سلێمانی زۆر گرنگە، بەو پێیەی كە پێویستە خزمەتگوزاریی بە هەموو سێكتەرەكانییەوە لە سنووری ماستەرپلانی شارەوانیی سلێمانی زیاتربكرێت، لەبەر ئەوەی رێژەی دانیشتووان بەردەوام لە زیادبووندایە و هەروەها پڕكردنەوەی كەمیی خزمەتگوزاریی و زەویی پێویست كە بڕیارە زەوی بە سەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشبكرێت".
ئهوهش هاتووه "ئەنجومەنی شارەوانی بڕیاریدا بە بانگهێشتكردنی لیژنەی خزمەتگوزاریی تایبەت بە پڕۆژە نیشتەجێبووەكان (سیتییەكان) لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بۆ روونكردنەوەی پێویست لەسەر كۆی خزمەتگوزاریی، سكیوریتی، سەوزایی، كرێی مانگانە و هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی كە زۆربەی دانیشتووانی ناو (سیتییەكان) گلەیی و گازندەیان بەردەوام دەگەیەننە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و ئەنجومەنی شارەوانی، لە هەمانكاتدا چارەسەركردنی ئاستەنگیی بەردەم تۆماركردنی یەكەكان لەسەر دانیشتووانەكەی".
پ ح ع