کوردستانی
له سهر كێشهیهكى تر وەفدێكی عیراق سەردانی هەرێم دهكـات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئهندامێكى پهرلهمانى عیراق رایدهگهیهنێت "ههوڵى چارەسەركردنی كێشەی هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی و كۆنترۆڵكردنی نرخی بەرهەمی جووتیاران دهدات و له سهر داوای ئەوان هەفتەی داهاتوو وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق سەردانی هەولێر و سلێمانی دهكـات".
د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی پهرلهمانى عیراق له فراكسیۆنی یەكێتی رایگهیاند "دوای بەدواداچوونمان بۆ كێشەی هەناردەی بەرهەمی جووتیاران بۆ ناوەڕاست و خوارووی عیراق، بەتایبەت بەرهەمەكانی (شووتی، كاڵەك، تەماتە، خەیار و پیاز) هەڵگرتنی ئەو رێگرییانەی لێیان دەكرێت، ئەمڕۆ لەگەڵ دكتۆر میساق عەبدولحسێن، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق كۆبوینەوە".
دهشڵێت "هەر لە كۆبوونەوەكە بە مەبەستی پەلەكردن لە چارەسەركردنی گرفتەكان، بە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ رزگار حەمەغەفور، راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئەو زانیارییانە پێویست بوو وەرگیرا".
ئاماژهى بهوهشكردووه "لە سەر داوای ئێمە بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق سەردانی هەولێر و سلێمانی بكـات بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ئاستی بەرهەمی جووتیاران و چارەسەركردنی گرفتی هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی و هەناردەی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمى كوردستان بە نرخی گونجاو بۆ ناوەڕاست و باشووری عیراق".
پ ح ع