کوردستانی
یەکێتیی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی له ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئهو پارته دهكات و ھیواخوازه یادەكه ببێتە ھەوێنی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە لەمێژینەییەکانی نێوانیان.
دەقی پیرۆزباییەکە:
بەرێز/مەکتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی یادی (٤٨)ساڵەی پارتە تێکۆشەرەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزتان و گشت ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین
ھیوادارین ئەم یادە ببێتە ھەوێنی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە لە مێژینەییەکانی نێوانمان و لەگەڵ گشت لایەنە کوردستانییەکاندا ھەوڵەکەمان یەکبخەین بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە ئەرکی راستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانی و گێڕانەوەی بەڵانسی ھێز لە ھەرێم لەپێناو باشکردنی گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک لە گشت بوارەکاندا.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پ ح ع