کوردستانی

ئه‌و کۆچبەرە کوردانه‌ى ناو یه‌خته‌كه‌ مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانیان هه‌بوو، رزگار كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و کۆچبەرە کوردانه‌ى ناو یه‌خته‌كه‌ مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانیان هه‌بوو، رزگار كران

مه‌ودا میدیا-

نوێنەرى کۆمەڵەى پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا سه‌باره‌ت به‌و کۆچبەرە کوردانه‌ى مه‌ترسى له‌ سه‌ر ژیانیان هه‌بوو به‌ هۆى كونبوونى یه‌خته‌كه‌یانه‌وه‌، رایگه‌یاند "لەلایەن هێزى دەریاوانى یۆنانەوە رزگارکران".

پێشڕەو عەبدوڵا، نوێنەرى کۆمەڵەى پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ئەو کۆچبەرە کوردانە کە لە کەناراوه‌کانی یۆنان بەلەمەکەیان کون ببوو، ئەمشەو  لەلایەن هێزى دەریاوانى یۆنانەوە رزگارکران". 

روونیشیى كرده‌وه‌ "ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ناو یەختەکە بوون زۆربه‌یان کورد بوون و خەڵکی رانیە، قەڵادزێ و رۆژهەڵاتی کوردستان بوون".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئەمڕۆ یەختێک كه‌ نزیکەی 70 کۆچبەری کوردى تێدابوو لە کەناراوەکانی یۆنان کون بوو، و به‌هۆى ئه‌گه‌رى ژێر ئاو کەوتنیان هه‌ترسى له‌ سه‌ر ژیانیان دروستبوو.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان