کوردستانی
بهشێوهیهكى ئهزموونیى ههڵبژاردنى پەرلەمان ئهنجامدهدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، دوو پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزمونیی پەرلەمانی كوردستان لە 181 وێستگەی پارێزگاكانی هەرێم ئەنجامدەدات.
وەلید خالید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پرۆسەكان و تەكنەلۆجیای زانیاری لە كۆمسیۆنى عیراق رایگەیاند "كۆمسیۆن رۆژی 12و25ى ئەم مانگە دوو پرۆسەی ئەزموونیی هەڵبژاردن بۆ تاقیكردنەوە لە 181 وێستگەی دەنگدان ئەنجامدەدات".
وتیشى "پرۆسەكە لە 53 وێستگەی دەنگدانی گشتی و سێ وێستگەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێرو، دوو وێستگەی تایبەت لە دهۆك و 74 وێستگەی گشتی و دوو وێستگەی تایبەت و پێنج وێستگەی گشتی لە سلێمانی و یەك وێستگەی تایبەتیش لە هەڵەبجە".
ئهوهشى خستهڕوو "ئامانجمان تاقیكردنەوەی ئاستی چالاكی ئامێرەكانی خێراكردنی ئەنجامەمان و دڵنیابوونە وەك ئامادەكاریەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیارە لە 20ى تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت".
ع