کوردستانی

پارتى گرفتى بۆ دانانى پارێزگارى كه‌ركوك دروستكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى گرفتى بۆ دانانى پارێزگارى كه‌ركوك دروستكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى خۆجێی كه‌ركوك ته‌نها دوو كورسى هه‌یه‌، به‌ڵام بووه‌ته‌ گرفت له‌به‌رده‌م دانانى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك.

له‌كاتێكدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكه‌، به‌ڵام پارتى ده‌یه‌وێت رێگرى بكات له‌ دانانى پارێزگار، هه‌فته‌ى رابردووش مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ پیرمام له‌گه‌ڵ كوتله‌ى عه‌ره‌ب و توركمانى كه‌ركوك كۆبووه‌وه‌ و راكان جبوری، پارێزگارى به‌ وه‌كاله‌ت كه‌ پێشتر پارتى دژى بووه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌.

به‌رپرسێكى حزبى كه‌ركوك كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى گرفت دروست ده‌كات، له‌كاتێكدا زیاتر له‌ هه‌شت مانگه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چووه‌ و تا ئێستا پارێزگار دانه‌نراوه‌".

وتیشى "یه‌كێتى براوه‌ى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌بوو، هه‌موو كاتیش ئاماده‌ى گفتوگۆیه‌، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن گرفت دروست ده‌كه‌ن له‌ دانانى پارێزگارى كه‌ركوك كه‌ مافى یه‌كێتییه‌".

پێشتریش سه‌عدى پیره‌، وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند "حزبه‌كه‌ى مافى ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ پارێزگارى كه‌ركوك دابنێت چونكه‌ براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌، به‌ڵام گفتوگۆش ره‌تناكه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتى".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان