کوردستانی

ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران زیاتر دواده‌كه‌وێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران زیاتر دواده‌كه‌وێت

مه‌ودا میدیا-

تا ئێستا به‌غدا وردبینى له‌ لیستى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى ته‌واونه‌كردووه‌ و گرفتێكى زۆر له‌ لیستى مووچه‌ هه‌یه‌.

ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق رایگه‌یاند "گرفتى زۆر له‌ لیستى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌یه‌ و ناوێكى زۆر بۆ لیستى مووچه‌ى مانگى حه‌وت زیادكراون و پاره‌ى مووچه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌رو تریلیۆنێك دینار".

باسى له‌وه‌شكرد "وردبینى له‌ لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ته‌واو نه‌بووه‌ و به‌رده‌وامین له‌ وردبینى".

چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى دارایی هه‌ركات وردبینى ته‌واو بكات ده‌ستبه‌جێ رێكارى ناردنى پاره‌ ده‌گرێته‌به‌ر به‌ڵام دیاره‌ تا ئێستا وردبینى ته‌واونه‌كردووه‌ و گرفت هه‌یه‌".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان