کوردستانی
ئهمهریكا دهتوانێت كورد و حكومهتى سووریا بگهیهنێته رێككهوتن ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئینستیوتی کوینسی ئەمهریکی پێی وایە بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر دیمەشق، ئەمهریکا دەتوانێت هاوکاری رێککەوتنی نێوان کورد و حکومەتی سووریا بکات، هاوکات مافی کوردەکان بپارێزێت.
له راپۆرتێكى ئهو دامهزراوه ئهمهریكییه هاتووه "خواستی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، داوای لە ئەمهریکا کردووە کە بێباک نەبێت بەرانبەر بە دۆخی کوردە هاوپەیمانەکانی لە سووریا لەم قۆناغە هەستیارەدا".
ئەم پەیمانگایە لابردنی سزاکانی سەر حکومەتی سووریای بە یەکێک لە کارە بەسوودەکانی ئەمهریکا لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و کورد زانیوە.
ههروهها "ئەمهریکا ناتوانێت بۆ هەمیشە لە سووریا بمێنێتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە واشنتۆن لە بەرانبەر پێشهاتە خێراکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری کشانەوەی لە سووریا بە بێباکی نەمێنێتەوە بەرامبەر دۆخی کورد، بۆیە واشنتۆن باشترە بەر لەوەی بکشێتەوە رێگە بۆ رێککەوتنی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندی سووریا خۆش بکات".
ع