کوردستانی

كاتى ئه‌نجامدانى تیروپشك بۆ پێدانى ژماره‌ به‌ لیست و كاندیده‌كان، به‌ ره‌سمى نه‌گشتووه‌ته‌ ئۆفیسى پارێزگاكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى ئه‌نجامدانى تیروپشك بۆ پێدانى ژماره‌ به‌ لیست و كاندیده‌كان، به‌ ره‌سمى نه‌گشتووه‌ته‌ ئۆفیسى پارێزگاكان

مه‌ودا میدیا

دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ لیست و كاندیدى تازه‌ ناویان تۆمار كرد به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له‌م خوله‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بڕیاره‌ تیروپشك بكرێت بۆ پێدانى ژماره‌ پێیان و به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌فته‌ى داهاتوو تیروپشكه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت".

ئامانج عه‌زیز كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و خشته‌ زه‌مه‌نییه‌ى كه‌ دیاریكراوه‌ ده‌بێت 10ى ئه‌م مانگه‌ تیروپشك ئه‌نجام بدرێت بۆ پێدانى ژماره‌ به‌ ئه‌و پارت و كاندیده‌ تازانه‌ى كه‌ وا تازه‌ داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌ و ناوی خۆیان تۆمار كردووه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان".

وتیشی "به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌ ره‌سمى نه‌گشتووه‌ته‌ ئۆفیسى پارێزگاكان كه‌ له‌و واده‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و یاخود نا".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا هه‌فته‌ى داهاتوو تیروپشكه‌كه‌ ده‌كرێت و به‌ هه‌مان میكانیزمى رابردوو ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ بۆ هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

 پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان