کوردستانی
هاتوچۆ هۆشدارى دهدات "تووندترین سزا دهدات"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران له دیاردهیهك ئاگادار دهكاتهوه و دهڵێت "سهرپێچیكاران تووندترین سزا دهدرێن".
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە له راگهیهندراوێكدا ئاماژهى بهوهكردووه "هەندێ حاڵەت پەیدا بووە کە شوفێر تابلۆی دواوە لێ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەویی تۆمار نەکرێن، هاوڵاتییانیش وێنەیان بۆمان دەگرن و ئێمەش رێوشوێنی یاسایی تووندیان لەبەرانبەر دەگرینەبەر".
راشیگهیاندووه "هەر شوفێرێک بەو حاڵەتەوە بگیرێ، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و سزایەکی دارایی تووند دەکرێت".
ئهوهش هاتووه "خۆتان لەو جۆرە سەرپێچییە بەدوور بگرن، چونکە ئەگەر نەکەونە بەر چاوی ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ، هەزاران هاوڵاتیی بەرپرس و هاوکار هەن کە وێنە و ڤیدیۆتان دەگرن و بۆ هاتوچۆ رەوانەیان دەکەن".
پ ح ع