کوردستانی
بۆ ئهم جۆره فرۆشگایانه رێنمایی نوێ دهردهكرێت و چاودێریش دهكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت به فرۆشگاكانی ناو باخچەی ساوایان و خوێندنگەکان و پەیمانگەکان، رێنمایی نوێ له لایهن ھەردوو وەزارەتی تەندروستىی و پەروەردەی حكومهتى ھەرێم، دهركران و بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنیشیان لیژنەیەکی ھاوبەش دادهنرێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی حكومهتى ھەرێمى كوردستان رایگهیاندووه "بە مەبەستی پێداچوونەوە و ھەموارکردنەوەی رێنماییەکانی فرۆشگەی خوێندنگەکان و پەیمانگەکان، لە نێویاندا باخچەی ساوایان و قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش بە نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستیی و وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکان بەڕێوەچووە".
راشیگهیاندووه "لە کۆبونەوەکەدا، خشتەی دانانی خواردن بۆ خوێندنگەکان و پەیمانگەکان دانراوە و سەرجەم ئەو خۆراکانەش دەستنیشانکراون کە پێویستە لە فرۆشگەکانیاندا بفرۆشرێت".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، بڕیار دراوە بە دانانی لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی فرۆشگەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان".
پ ح ع