کوردستانی
هۆكاری راستەقینەی نەناردنی مووچە ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆكاری راستەقینەی نەناردنی مووچەی مانگی حەوت لەلایەن بەغداوە ئاشكرا دەكات و هۆكارەكەش هیچ پەیوەندییەكی بە نەبوونی پارەی كاش لە بەغدا نییە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، له پهڕهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك رایگەیاند، بۆ زانینی هۆكاری نەناردنی مووچە، لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق، قسەی كردووە و پێی وتووە، كێشەی پارەی نەختینە بەهیچ شێوەیەك لە بانكی ناوەندی نییە".
وتیشی "پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق پێی وتووە، هۆكاری راستەقینەی نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە ئەوەیە كە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە نێردراوە بۆ بەغدا ئالۆزییەكی زۆری تێدایە و جیاوازە لە مانگەكانی پێشوو".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد " پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ئەوەشی پێوتوون، كە تەوتین نەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دواخستنی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە یەكێكیترە لەو هۆكارانەی كە بەغدا بەو شێوەیە مووچە لەكاتی خۆیدا نەنێرێت و دوای بخات".
ئ.پ