عیراقی

سبەی تیروپشك بۆ ژمارەی حزب و كاندیدەكان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی تیروپشك بۆ ژمارەی حزب و كاندیدەكان دەكرێت


مەودا میدیا-
بڕیارە سبەی شەممە، تیروپشك بۆ ژمارەی حزب و هاپەیمانێتی و كاندیدە سەربەخۆكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.

لە راگەیەنراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیرااق ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، رۆژی شەممە 10 ی ئاب، لە هەولێر تیروپشك بۆ ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتی و كاندیدە سەربەخۆیانە دەكرێت كە بەشداردەبن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

راگەیەنراوەكە باسی لەوەشكردووە، كۆمسیۆن لیژنەیەكی مەركەزی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان پێكهێناوە كە دادوەر عامر موسا، سەرپەرشتی لیژنەكە دەكات و بارەگاكەی دەگوازێتەوە هەولێر و بە بەشداریی تیمێكی هاوكاریی نێودەوڵەتیی (یونامی) دەستبەكار دەبێت بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی لیژنەكە. 

بەپێی راگەیەنراوەكەی كۆمسیۆن، كاری لیژنەكە دابینكردنی پێداویستییە لۆجستیەكان و بەدواداچوون بۆ كاری ئۆفیسەكانی هەڵبژاردن و سەرپەرشتیكردنی راستەوخۆ و مەیدانیی رێكارەكانی هەڵبژاردن دەبێت. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە