کوردستانی

ماسییەكانی بەنداوی باوەشاسوار ژەهراوی دەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماسییەكانی بەنداوی باوەشاسوار ژەهراوی دەكرێن


مەودا میدیا-
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ژەهراویبوونیانەوە ژمارەیەكی زۆر لە ماسییەكانی بەنداوی باوەشاسوار مرداربوونەوە و سەرئاو كەوتن و تا ئێستاش كەس بەو هۆیەوە دەستگیر نەكراوە. 

عەزیز كەریم، بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژی 4ی8 تا 7ی8 بە دوو بڕی جیاواز ژمارەیەكی زۆر لە ماسییەكانی بەنداوەكە مرداربوونەوە و سەرئاوكەوتن". 

وتیشی "چەند دانەیە لەو ماسییانەیان بردووەتە ڤیتێرنەری قەزاكە بە مەبەستی پشكنین و دوای دەرچوونی ئەنجامی پشكنینەكانیش دەركەوت كە ئەو ماسییانە ژەهراوی بوون". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئەو كەسانەی ئەو كارەیان كردووە، دوای ژەهراویكردن و سەرئاوكەوتنیان، ماسییە گەورەكانیان بردووە و لە بازاڕەكاندا فرۆشتوویانن، ئەوەشی لە بەنداوەكەدا ماوەتەوە ماسییە بچووكەكان و ئەو ماسییانە بوون كە دوای جێهێشتنی بەنداوەكە لەلایەن راوچییەكانەوە سەرئاو كەوتوون". 

بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار باسی لەوەشكرد "ماسییە ژەهراوییەكان كاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت و بوونەتەهۆی كەمبوونەوەی باڵندە ماسیخۆرەكانی سەر بەنداوەكەش، چونكە رێژەی ئەو باڵندانە لەو كاتەوە تا ئێستا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە. 
ئ.پ

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان