کوردستانی

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای قەرەداخ، شەڕە تەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی و چەند چەكدارێكی نەناسراودا روویدا و بەهۆیەوە دوو ئەندامی هێزەكانی ئاسایشی قەرەداخی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی شەهید بوون.

لە راگەیەنراوێكدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە "كاتژمێر 5ی  ئێوارەی ئەمڕۆ 9/8/2024 لە ناوچەی (قەرەداخ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەكی ئاسایشی قەرەداخ بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە و چاودێریكردنی ناوچەیەكی شوێنەواری لە ئەركدا بوون، چەند كەسێكی چەكدار بە مەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری (نەرامسین) لە ناوچە شوێنەوارییەكە بوون و بەوهۆیەشەوە رووبەڕووی مەفرەزەكەی ئاسایش بوونەتەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی ئاسایش لەگەڵ ئەو گرووپە چەكدارە دوو ئەندامی هێزەكانیان شەهید بوون.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە " بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و هەوڵەكانیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوامە ".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan