عیراقی
قۆناغی یەكەمی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە لە تەواوی عیراقدا قۆناغی یەكەمی سەرژمێری پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان بەڕێوەبچێت بۆ ئەو مەبەستەش 20 هەزار توێژەر ئامادەكراون.
عەبدولزوهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند " بۆ ئەنجامدانی یەكەم قۆناخی سەرژمێریی دانیشتووان 20 هەزار توێژەر دیاری كراون و پرۆسەكەش لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت".
وتیشی "ئێستا راهێنان بە توێژەرەكان دەكرێت بۆ ئەوەی لە كۆتایی ئەم مانگە دەست بە قۆناغی یەكەمی پڕۆسەكە بكرێت كە دوو مانگ بەردەوام دەبێت و تێیدا خانوو، باڵەخانە و دامەزراوەكان لە سەرتاسەری وڵاتدا ژمارە دەكرێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان چەند ئامانجێكی هەیە كە یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكان، پڕكردنەوەی ئەو بۆشایی و كەموكورتییانەیە كە لە كەرتە جیاوازەكانی وڵاتدا هەن".
باسی لەوەشكرد" قۆناخی دووەمی پرۆسەكە دوای تەواوبوونی قۆناخی یەكەم و لە 20ی تشرینی دووەمی 2024 دەستپێدەكات".
ئ.پ