عیراقی
پارتی بایكۆتی كۆبوونەوەكەی بەغدا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئەوەی تا ئێستا لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنەوە بانگهێشت نەكراون، فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەشداری لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگاكە لە بەغدا ناكەن.
شۆخان حەسیب شوانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند "تا ئێستا لەلایەن سەرۆكی بەتەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاوە بە رەسمی هیچ بانگێشتنامەیەكیان بۆ نەهاتووە بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگا لە هۆتیل رەشید لە شاری بەغدا".
وتیشی "بەهۆی بانگهێشتنەكردنیانەوە بڕیاریانداوە بەشداری لەو كۆبوونەوەیەدا نەكەن، چونكە دەسەڵاتی بانگهێشتكردن بۆ كۆبوونەوە لە دەسەڵاتی سەرۆكی بەتەمەنی ئەنجومەنی كاتییە نەك سودانی، بۆیە باگهێشتكردنەكەی سودانی ناكاتە ئەوەی بەشداری بكەن".
ئەوەش لە كاتێكدا كە ئەمڕۆ ئەو وادە یاساییە كۆتایی دێت كە بۆ لایەنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دیاریكراوە بۆ رێكەوتن لەسەر پێكهێنانی ئەنجومەنی خۆجێی پارێزگاكە و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراقیشەوە سەرجەم فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنەكە بە رەسمی بانگهێشتكراون بۆ كۆبوونەوەیەك لە هوتێل رەشید لە شاری بەغدا.
ئ پ