کوردستانی
سەرۆکی کۆمیسیۆن زانیاریی نوێ له سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌ڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونى رێكاره‌كان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، سەرۆکی کۆمیسیۆن، رایده‌گه‌یه‌نێت "هەنگاوی باشیان بڕیوه و رێكاره‌كان وەک خۆی بەڕێوەدەچێت".
دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگه‌یاند "به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەنگاوی باشیان بڕیوه و رێكاره‌كان وەو خۆی بەڕێوەدەچێت، پرۆسه‌ى وردبینی كردنی مەرجه‌كانیش بۆ کاندیدەکان لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا تەواو دەکرێن".
وتیشى "دواى وردبینی كردن، ئه‌و كاندیده‌ى بەپێی یاسای هەڵبژاردن، مه‌رجه‌كانی تێدا نه‌بێت، دوور دەخرێتەوە".
سه‌رۆكى كۆمیسیۆن، روونیشیكرده‌وه "ئەو کەسانەشی گرفتى پەنجەمۆریان هەیە، هەموو هەوڵێکیان داوە كه لە رێگەی سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆنه‌وه گرفته‌کانیان بۆ چارەسەر بکرێت".
پ ح ع