کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەڵێن دەدات تۆڵەی خوێنى دوو كارمه‌نده‌كه‌ى ئاسایش بكاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەڵێن دەدات تۆڵەی خوێنى دوو كارمه‌نده‌كه‌ى ئاسایش بكاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا- 

‏‎سه‌باره‌ت به‌و دوو كارمه‌نده‌ى ئاسایش كه‌ له‌ ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ داعشدا شه‌هیدبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی ماته‌مینى بڵاودەكاتەوە و ده‌ڵێت "بەڵێن دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە".

ده‌قى په‌یامه‌كه‌"
شەهیدبوونی هەردوو كارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم (شەماڵ مەحمود و هونەر تاڵیب) لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەرك و پاراستنی ژیانی هاوڵاتییاندا لە سنووری قەرەداغ، لەدڵەوە نیگەرانیكردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەیان، هەڤاڵان و دەزگای ئاسایش دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
بەڵێنمان بە كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی داوە پارێزەری خاك و ژیانی هاونیشتمانییانمان دەبین، رژانی خوێنی ئەم شەهیدانەش هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو كوردستاندا بوو.
بەڵێن دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە و هیچ مەودایەك بۆ ئەو دەستانە ناهێڵینەوە كە دەیانەوێت سەقامگیریی خاكەكەمان تێكبدەن و مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵكەكەمان دروستبكەن.
دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەربەرزی بۆ كەسوكارە خۆڕاگرەكانیان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان