ئابووری
چه‌ند سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌كى تر‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "لیژنە ھاوبەشەکەی دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ، چەندین تێبینییان لەسەر سیستمی ژمێریاریی و دارایی خەزێنەکانی ھەرێمی کوردستان تۆمار کردووە".
سۆران عومەر،ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایگه‌یاند "86 فەرمانگە و بەڕێوەبەرێتیی ھەرێم وردبینی بۆ کراوە، ھیچیان میزان موراجەعەیان ھاوتا نەبووە و جیاوازی زۆریان ھەبووە".
وتیشى "لیژنەکەی دیوانی چاودێریی دارایی عیراق، داوای تۆماری یەکخستنی ژمێریاریی تایبەتیان کردووە لە بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ژمێریاریی ھەرێم، بەڵام پێیان نەدراوە".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "لە خەرجکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ ھەر مانگێک، جیاوازییەکی زۆر ھەیە، له‌گه‌ڵ ئەوەشدا لە بەڕێوەبەرێتیی دابەشکردنی کارەبای دووی ھەولێر، داھات بەپێی تۆماری فەرمانگەکە و میزان موراجەعە، 61 ملیۆن دینار جیاوازی ھەیە و کەمتر بووە".
سۆران عومه‌ر، روونیشیكردووه‌ته‌وه "لیژنەکەی دیوانی چاودێریی دارایی عیراق تێبینییان کردووە، لە قەزای ئاکرێ 44 فەرمانبەری گرێبەستیان لەجێی 44 فەرمانبەری تری گرێبەست بەبێ رەزامەندی وەزارەتی دارایی داناوە".
پ ح ع