عیراقی
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له پۆسته‌كاندا كراوه ده‌ستكارى ده‌كرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌گه‌رچى پارتى له نه‌ینه‌وا بایكۆتى راگه‌یاندووه و ناڕازین له‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه له پۆسته ئیدارییه‌كانى پارێزگاكه كراوه، به‌ڵام ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت "پارتى كه‌مینه‌یه و هیچی پێناكرێت، وه گۆڕانكارییه‌كان یاساییانه ئه‌نجامدراون و پاشگه‌زبوونه‌وه نییه".
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا گۆڕانكارییه‌كانى له پۆسته ئیدارییه‌كانى ناوچه‌كه ئه‌نجامدا، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ناڕازییه له شێوازى گۆڕانكارییه‌كان و بایكۆتیان راگه‌یاندووه تاوه‌كو ده‌ستكارى له گۆڕانكارییه‌كان نه‌كرێت ناچنه كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه".
له باره‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى پارتى، محه‌مه‌د كاكه‌یی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له فراكسیۆنى یه‌كێتى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌وان زۆرینه‌ن و ده‌بێت ئه‌وان مه‌رج دابنێن كه ئه‌وه ببێت یان نه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه كراوه به هیچ شێوه‌یه‌ك لێى پاشگه‌ز نابنه‌وه".
وتیشى " ئه‌و پرۆسه‌یه رۆیشتووه و ته‌واو بووه، ئاماده نین گفتوگۆى له باره‌وه بكه‌ن، ئه‌وه بڕیارى ئه‌نجومه‌نه، گفتوگۆى داهاتوویان له سه‌ر پۆسته‌كانى تر ده‌بێت كه ماوه".
له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پارتى له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌رده‌وام بن چى روو ده‌دات، محه‌مه‌د كاكه‌یی، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان زۆرینه‌ن هه‌ر وه‌ك رێكه‌وتنى سیاسی دانوستان له گه‌ڵیاندا ده‌كرێت و بۆچوون وه‌رده‌گیرێت، ئهیگینا هه‌موو توانایه‌كى یاسایی له به‌رده‌ستدایه هه‌موو جۆره بڕیارێك بدرێت، بۆیه هیچیان پێناكرێت و ده‌بێت قبوڵى بكه‌ن".
پ ح ع