عیراقی

هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى شه‌هیدان دوا ده‌كه‌وێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى شه‌هیدان دوا ده‌كه‌وێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای شه‌هیدان ده‌كه‌وێته‌ چه‌ند مانگى داهاتووه‌وه‌ و پێشنیار كراوه‌ له‌ كاتى هه‌موار كردنه‌وه‌دا شه‌هیدانى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بخرێنه‌ سه‌ر ده‌زگاى شه‌هیدانى عیراق".

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "له‌ ئێستادا یاسای شەھیدان له‌ په‌رله‌مان ھەڵگیراوە و کاری لەسەر ناکرێت، بڕیارە لە چەند مانگی داھاتوودا بخرێتە به‌رنامه‌ى کاری پەرلەمانەوە".

وتیشى "دواى ئه‌وه‌ى خرایه‌ كارى په‌له‌مانه‌وه‌، ھەموار ده‌کرێتەوە و پێشنیار كراوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش بخرێنە سەر دەزگای شەھیدانی عیراق".

سروه‌ محه‌مه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "شەھیدانی شەڕی داعش دوو جۆره‌، به‌شێكیان شەھیدانی ناوچە جێناکۆکەکان و به‌شێكى تریان له‌ ھەرێمى كوردستانن، پێشنیاره‌كه‌ش بۆ شه‌هیدانى ناوچە جێناکۆکەکانه‌ كه‌ لە کاتی ھەموارکردنەوەى یاساکەدا بخرێنە سەر دەزگای شەھیدانی عیراق".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان