کوردستانی
ئهم وهزارهته ئۆفهرێك بۆ كارمهندهكانى رادهگهیهنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا سكۆلەرشیپی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە كۆریای باشوور رادهگهیهنێت و ئاماژه بهوهدهكات "هەر كەسێك مەرج و رێنماییەكانی تێدا بەرجەستە نەبێت، مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت".
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتەكەی ئاگادار دهكاتهوه، كە وڵاتی كۆریای باشوور لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێكۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی كۆریای باشوور (KDI School) چەند كورسییەكی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لەبوارەكانی (سیاسەتی گشتی، سیاسەتی پەرهپێدان و بەڕێوەبردنی گشتی و خاوەندارێتی فكری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانكۆكانی خۆی تەرخان كردووە.
ئهوهش هاتووه "بۆ ئەم مەبەستە هەر كەسێك ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانكۆكانی وڵاتی كۆریای باشوور هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەكان دەتوانێت داواكاری لە رێگەی ئەم لینكەوە پێشكەش بە سەرچاوەی زەمالەكە بكات".
مەرجەكان:
• پێشكەشكار دەبێت فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
• پێشكەشكار دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (65) كەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و كۆنمرەی ماستەری لە (70 )كەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دكتۆرا.
• ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكارییەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن.
• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ هەردوو بەرنامە پێشكەش بكات. (بۆ ماستەر پێویستە بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت، بۆ دكتۆرا پێویستە ماستەر و دكتۆراكەی هەمان بوار بێت).
• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وەزارەتەكەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی كۆریای باشوور پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكە.
تێبینی:
- هەركەسێك ئەم مەرج و رێنمایانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تكایە بۆ هەر پرسیارێك یان زانیاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
- دوا كات بۆ پێشكەشكردن و مەرجی زمان لە زانكۆیەك بۆ زانكۆیەكی تر یا لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەكەی تر جیاوازە، بەر لە پێشكەشكردن بە وردی سەرنجی مەرج و رێنماییەكان بدەن.
- دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، بە مەبەستی كردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینكە بكەن. تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل ئەم لینکە دابگرە.
پ ح ع