کوردستانی
یهكێتی: کەرکوک پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
به بۆنهى ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی کەرکوک، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێكى پیرۆزبایی بڵاودهكاتهوه و ئاماژه بهوهدهكات "لە ئهمڕۆوە پارێزگای کەرکوک پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە".
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا دهڵێت "ئەمڕۆ دوای ماوەیەکی زۆر لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەو مافەی بۆ کەرکوکییەکان کرابووە گرێیەکی ئاڵۆز کرایەوە و جارێکی تر کوردێک، لە ناو کوردیشدا کاندیدی لیستی براوەی "کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە " کاندیدی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، رێبوار تەھا، بە پارێزگاری نوێی کەرکوک ھەڵبژێردرا".
راشیدهگهیهنێت "ئەم دەسکەوتە چەندە بۆ یەکێتییەکان سەرکەوتنە ھێندەش بۆ گشت پێکھاتەکانی کەرکوک بێ جیاوازی گرنگە".
روونیشیدهكاتهوه "لە ئهمڕۆوە پارێزگای کەرکوک پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، چونکە رێبوار تەھا، بە گیانێکی بەرپرسیارانە و له سەر رێچکەی پێکەوە ژیان، خزمەتی گشت پێکھاتەکانی ئەو پارێزگایە دەکات و ئەو بەڵینانەی کە دابوویان بە بەرنامەیەکی چڕەوە وەک خۆیان و بەبێ جیاوازی جێبەجێیان دەکات".
پ ح ع