عیراقی

دادگاى فیدڕاڵیی سكاڵاى سه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگاى فیدڕاڵیی سكاڵاى سه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئابى 2024، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عیراق سێ دۆسیە تاوتوێ  دەکات، كه‌ دوو لەو دۆسێیانه‌ تایبه‌تن بە هەرێمی کوردستان.

بەپێى كارنامه‌ى دانیشتنەکانـی دادگاكه‌، یه‌كێك له‌و دۆسێیانه‌ى تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رێم و تاوتێ ده‌كرێت، سکاڵای وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراقه‌ کە له‌ سه‌ر داخستنی کەمپی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان، لە سەر سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حکومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە".

سكاڵاى دووه‌م كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رێم و دادگاكه‌ تاوتوێی ده‌كات، تایبەتە بە بڕیاردان بە نادەستووریی بوونی یاسای رێگریکردن و لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر زەوییە میرییەکان لە هەرێمی کوردستان، کە لە سەر سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە.

هه‌روه‌ها سکاڵای سێیەم كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن داگاى فیدڕاڵییه‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێت، لەسەر سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق تۆمارکراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ماددەی 14ی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی دەکرێت، کە تایبەتە بە دامەزراندن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan