کوردستانی

بەرەی تورکمانی له‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌غدا هاته‌ ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرەی تورکمانی له‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌غدا هاته‌ ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

بەرەی تورکمانی له‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌غدا هاته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت "کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە لە بەغدا کرا پێچەوانەی یاسایە و سکاڵا لەسەر پێشێلکارییە یاساییەکانی کۆبوونەوەکە تۆمار دەکەن".

سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ به‌غدا، بەرەی تورکمانی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازدا و رایگه‌یاند "له‌ کۆبوونەوەکەی به‌غداد پێشێلکردنی یاسایی هەیە، تورکمان ئامادەنەبوو و ئەوەش پێچەوانەی یاسایە".

به‌ره‌ى توركمانى، راشگه‌یاند "کەس ناتوانێت تورکمان فەرامۆش بکات،  ئەوەی روویداوە دژی سازان و پێکهاتن و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە".

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد "کێشەی کەرکوک بە دابەشکردنی پلە و پۆست چارەسەر نابێت".

له‌ کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا، تورکمان تێیدا به‌شدارى نه‌كرد، کە دوو کورسیشیان هەیە لە ئەنجومەنەکە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان