کوردستانی

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌گه‌ر خۆمان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین بۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌گه‌ر خۆمان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین بۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

له‌ دواى هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى كه‌ركوك كه‌ بۆ یه‌كێتى بوو، وته‌بێژى ئه‌و حزبه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت "كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رابردوو له‌ بیر بكرێت و قۆناعێكی نوێ ده‌ستپێبكرێت، وتیشى "ئه‌گه‌ر  خۆمان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین بۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن".

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی نشتیمانى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "هه‌ندێكجار كاری سیاسی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌ دایكده‌بێت و ئه‌مجاره‌ش به‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌ دایكبوو، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی سیاسیه‌ت بكه‌ن تێده‌گه‌ن، به‌ڵام ته‌حه‌مولی ده‌وێت".

راشیگه‌یاند "كێشه‌كان ئه‌گه‌ر خۆمان چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ین ئه‌وا بۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین ئێمه‌ به‌ده‌ست و ده‌نگی خۆمان ده‌یسه‌لمێنین كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و ده‌نگ و كورسیمان هه‌یه‌ به‌ڵام توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان نییه‌، ئه‌مه‌ له‌ داهاتوودا بێمتمانه‌یی به‌م پڕۆسانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، پاش زیاتر له‌ حه‌وت مانگ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، شه‌وی رابردوو له‌ به‌غدا، حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك پێكهێنرا و رێبورا ته‌ها، له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌ پارێزگاری كه‌ركوك هه‌َڵبژێردرا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان