کوردستانی

پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی دەکرێتەوە

مەودا میدیا-

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت "ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندەرپاسی (فاروق) بەڕووی هاوڵاتییاندادەکرێتەوە".

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممەرێکەوتی 11/8/2024، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا پڕۆژەی ئەندەرپاسی (فاروق) لەسەر شەقامی بازنەییمەلیک مەحمود بەڕووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا دەکرێتەوە".

ئەوەشھاتووە "ئەندەرپاسەکە بە یەکێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت،هۆکارێك دەبێت بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی جەنجاڵی ئۆتۆمبێل، لە رێگایەوە شەقامیبازنەیی مەلیک مەحمود و گەڕەکەکانی سەیوان، ئازادی، مامەیارە بە گەڕەکەکانی ئیبراهیم ئەحمەد وکازیوە و قڕگە دەبەستێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "کردنەوەی ئەم پڕۆژە گرنگە لە کاتێکدایە هەریەك لە پڕۆژەکانی شاڕێی پێشمەرگە(باخی بەختیاری) و پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا پاش کۆتاییهاتنی کارکردنتیایاندا بەڕووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا کرانەوە، بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەپێی ئەو بەرنامەیەیسەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێی دەکات چەند پڕۆژەیەکی دیکەی گرنگ کۆتاییبەکارەکانیان بێت و بخرێنە خزمەت هاوڵاتییانەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان